لە بەسڕە
کاندیدێک عەمری خوای کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
عودەی عەجمان، کاندیدی هاوپەیمانیی بەدیل لە پارێزگای بەسڕە بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، لە رۆژی دەنگدان و هەڵبژاردنی عەمری خوای کرد.
پێگە عێراقییەکان لەزاری كەسوكارییەوە كۆچیی دوایی عودەی عەجمان، كاندیدی هاوپەیمانی “فاو تا زاخۆ”ـی راگەیاندووە و هاوپەیمانییەکەش کە تێیدا کاندیدە پشتراستی هەواڵەکەی کردووەتەوە.
عەجمان یەكێك بوو لە كاندیدەكانی ئەو هاوپەیمانییە لە پارێزگای بەسڕە و پێشتر بەڕێوەبەری وەقفی سوننی پارێزگاكە بووە.
بەهۆی نەخۆشیی مێشك و دەمارەوە كۆچی دواییكردووە، هاوپەیمانییەكە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، ئەگەر سەركەوتنی گەورەش بەدەستبهێنن، هیچ ئاهەنگێكیان نابێت.
هاوپەیمانیی بەدیل “فاو و تا زاخۆ” نوێیە و بۆ یەکەمجارە ئەمساڵ بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و لەلایەن عەدنان زورفی سەرۆکایەتیی دەکرێت کە لە 13 حزب و ڕەوتی سیاسیی پێکدێت.