848 كاندید دوورخرانەوە

هەزار و 744 كاندید بەشداریی ھەڵبژاردنی عێراق دەكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارەی كۆتایی كاندیدە بەشداربووەكانی خولی شەشەمی پەرلەكانی عێراق و ژمارەی دوورخراوەكانیشی ئاشكرا كرد.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.11.2025 لە گرووپی واتساپی رۆژنامەنووسان ژمارەكانی داناوە و تێیدا هاتووە، 7 هەزار و 744 كاندید وەك ژمارەی كۆتایی بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن، هەروەها 848 كاندیدیش دوورخرانەوە بە شێوەی كۆتایی.

بڕیارە 11.11.2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ خولی شەشەمی بەڕێوەبچێت، كە رۆژی 9ی مانگیش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن دوای 24 كاتژمێر له‌ داخستنی ب...

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن دوای 24 كاتژمێر له‌ داخستنی بنكەكانی دەنگدان راده‌گه‌یه‌ندرێت