کۆمپانیاى هەوارى تازە بۆ 964:
دواى شەش رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە؛ ئەو کرێکارەى لە ئاگرەکەى تانجەڕۆ سووتابوو، گیانى لەدەستدا
964+
دیلان محەمەدحەزا- سلێمانى
ئەو کرێکارەى بەهۆى ئاگرەکەى کۆگایەکى سووتەمەنى لە تانجەڕۆ 90%ـى جەستەى سووتا، کەمێک لەمەوبەر گیانى لەدەستدا.
رێگەپێدراوى راگەیاندنى کۆمپانیاى هەوارى تازە کە خاوەنى کۆگا سوتەمەنییەکەیە، بە 964ـى وت،” ئێوارەى ئەمڕۆ، ئەفشین فەرەجى، ئەو کرێکارەى لە ئاگرەکە 90%ـى جەستەى سووتابوو، لە ئێران گیانى لەدەستدا”.
شەوى 18ـى ئەم مانگە،ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەى 41 کەس بریندار بوون کە برینى سەرجەمیان سووک بوو، بەڵام کرێکارێکى دانیشتووى رۆژهەڵاتى کوردستان کە ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا، 90%ـى جەستەى سووتابوو.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح