پشكنینى DNA دڵنیایی كردنه‌وه كه هی ئه‌وانه
ته‌رمه‌كه‌ى لاله‌زار راده‌ستى كه‌سوكارى كرایه‌وه و ره‌وانه‌ى سۆران كرا
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
دواى دڵنیابوونه‌وه‌ى كه‌سوكاره‌كه كه ئه‌و ته‌رمه‌ى رووداوه‌كه‌ى لاله‌زار له پزیشكى دادى سلێمانى هی ئه‌وانه، ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمى ته‌رمه‌كه‌یان رادهستكرایهوه و به‌ره‌و زێدى خۆى بۆ ئیداره‌ى سۆران به‌ڕێخرا.
رووداوه‌كه‌ى لاله‌زار له بەرەبەیانی رۆژى 22.8.2025 روویدا، پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی و پاسەوانانی لالەزاربوو، لەو رووداوە کوژرا و برینداری لێ کەوتەوە و ژمارەیەک زۆریش ئەندامی هێزی لالەزار دەستگیرکران.
په‌یامنێری 964 لهبهردهىم پزیشكى دادى سلێمانى زانیاری ته‌واوى له‌سه‌ر ئه‌م ته‌رمه‌ى سۆران ده‌ستكه‌وت كه به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر نماوهكهى رێكار عه‌بدولڕه‌زاق پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و به‌پێی نموونه‌ى ئه‌و خوێنه‌ى لهبراكهى رێكاریش وه‌رگیرابوو بۆ پشكنینه‌كه ئه‌وان دڵنیا بوونه‌وه كه ته‌رمه‌كه‌ى هی ئه‌وانه.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن