لە گەرمیان دێتەوە سەر 45 پلەی سیلیزی

گەرما تاقەتپڕوکێنەکە نامێنێ و جەوەکە کەمێک فێنک دەبێ

شۆڕش قادری

گەرما تاقەتپڕوکێنەکە نامێنێ و لەگەڵ هاتنی شنەبایەکی خۆش، پلەکانی گەرما وردە وردە دادەبەزن.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 5.8.226 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، هەندێک جار بۆ سەرووی 25 کم لە کاتژمێرێک زیاد دەکات.

لەگەڵ هاتنی ئەو شنەبایە، پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێ بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی پێنجشەممەش ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی دیکە نزمتر دەبێتەوە و لە گەرمیان دێتەوە سەر 45 سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوە بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 43 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی