نازانرێ کێیە و پۆلیس داوای کەسوکاری دەکات

تەرمی پیاوێک لە پزیشکی دادی سلێمانییە؛ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە

شۆڕش قادری

تەرمی پیاوێکی بەتەمەن لە پزیشکی دادی سلێمانییە، نازانرێ کێیە و هەر کەس زانیاری لەسەری دەستکەوت، با پەیوەندی بە کەسوکاری یان پۆلیسی سلێمانییەوە بکات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، دوێنێ سێشەممە 4.8.2026 هاوڵاتییەک بەمەبەستی چارەسەرکردن سەردانی نەخۆشخانەی شاری کردووە، دواتر گیانی لەدەستداوە و لەبەرئەوەی هیچ ناسنامەیەکی هەڵنەگرتووە ناو و ناونیشانی نازانرێت.

لەئێستادا تەرمی ئەو هاوڵاتییە لە پزیشکی دادی سلێمانییە، پۆلیس داوا لە کەسوکاری یان هەرکەسێک دەکات کە زانیاری لەبارەیەوە هەیە، سەردانی پزیشکی دادی سلێمانی یان سەردانی بنکەی پۆلیسی کوردسات بکات، یان پەیوەندی بکات بەم ژمارە موبایلەوە: (07719676990).

هاوڵاتییەکە رەگەزی نێرە و تەمەنی لەنێوان 55 بۆ 65 ساڵدایە، گەنم رەنگە و رەنگی چاوی قاوەییە، باڵای مامناوەندە و بلوسێکی رەساسی و تراکسودێکی قاوەیی لەبەردایە.