سێ کەسن و بەیەکەوە فێعلەکەیان کردووە

ژمارەیەک ئاژەڵیان لە چەمچەماڵ دزی؛ پۆلیس دۆزینیەوە و قۆڵبەستی کرد

شۆڕش قادری

بە سێ کەس چەند سەر ئاژەڵێکی هاوڵاتییەکیان لە چەمچەماڵ دزی، پۆلیس دۆزینیەوە و دەستگیری کردن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وێنەی سێ دزەکەی داناوە و نووسیویەتی، پاش ئەوەی هاوڵاتییەك لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ، سکاڵای تۆمار کرد لەسەر ئەوەی کە چەند سەر ئاژەڵێكی لێ دزراوە، بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و دوای بەئەنجام گەیشتنی لێکۆڵینەوەکان، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ توانیویانە سێ تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن.

هەرسێ تۆمەتبارەکە بەناوکانی (م، ع، ع لەدایکبووی 2000) و (ب، هـ، ک لەدایکبووی 2006) (م، ن، أ لەدایکبووی 2006) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (443) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.