هۆکاری چەندین رووداوی هاتوچۆ بوون
لۆفەکانی دەروازەی گەرمک لادەبرێن
شۆڕش قادری
لۆفەکانی دەروازەی گەرمک لە سنووری پێنجوێن لادەبرێن کە چەندین رووداوی هاتوچۆیان تێدا روویدابوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، ڤیدیۆی کارکردنی چەند شۆفڵ و ئامێرێکی لە دەروازەی گەرمک سەربە قەزای پێنجوێنی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆكی شارەوانی گەرمك و بە هاوکاری کۆمپانیای گەردین گروپ، پڕۆژەی فراوانکردنی دەروازەی گەرمک دەستیپێکرد.
پڕۆژەكە لەسەر پێشینەی مانگانەی شارەوانی گەرمك جێبەجێدەكرێت بە ئامانجی نەهێشتنی ئەو پێچانەی کە پێشترهۆكاری چەندین رووداوی هاتوچۆ بوون.
لەو راپەڕاندنی ئەو ئیشەدا بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی گەرمک و بەشی هاتوچۆی پێنجوێن و هۆبەی دارستان و پاوانی پێنجوێن و بنکەی دارستانی گەرمک، هاوکاربوون.