شەوی رابردوو چی گوزەرا؟
لە هەڕەشەکانی ترەمپەوە تا رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق
ژێوار خدر
ترەمپ دەڵێت، یان دەبێ گەرووی هورمز بکرێتەوە یان گورزی گەورە لە ئێران دەوەشێنن، کورت و پوخت پێتان دەڵێین، شەوی رابردوو چی گوزەرا.
ئێران بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمریکاوە، رێککەوتنی گەرووی هورمزی لەگەڵ عومان دواخست.
ترەمپ هەڕەشەی وەشاندنی گەورەترین گورز لە ئێران دەکات ئەگەر بەم زووانە گەرووی هورمز نەکاتەوە.
ترەمپ: خەریک بوو گەورەترین هێرش لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە بکەینە سەر ئێران.
ترەمپ: ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، جیهان دەبێتە شوێنێکی جیاواز.
ترەمپ: یان گەرووی هورمز بەم زووانە دەکرێتەوە، یان ئێران گورزێکی زۆر گەورەی بەردەکەوێت
ئەمریکا رایگەیاند گەرووی هورمز کراوەیە و سەرەڕای هەڕەشەکانی ئێران، هاوکاری تێپەڕبوونی هەزار کەشتییان کردووە.
کەسێک بە فیشەکەوە لە نزیک یاریگای گۆڵفی ترەمپ لە لۆس ئەنجلوس دەستگیر کرا.
راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا دەنگۆی رێککەوتنی نهێنی لەگەڵ ئەریتریا دژی هاوبەشە ناوچەییەکانی رەتکردەوە و جەختی لە ئاشتی کردەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی سعوودیە: رێککەوتنە مێژووییەکەی غـ.*ە*زە سەرەتایەکە بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئاشتی.
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێشکەوتنی باشمان لە گفتوگۆکانی نێوانمان لەگەڵ ئێران بەدەستهێناوە بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز و هێشتا نەگەیشتووینەتە هیچ رێککەوتنێکی کۆتایی، بەڵام ئومێد هەیە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بگەینە رێککەوتن
باڵیۆزی پاکستان: ئێمە رۆڵی کەناڵی پەیوەندی لە نێوان واشنتۆن و تاران دەگێڕین.
بەرپرسێکی پاکستانی: بەشداریی لایەنە ناوچەییەکان لە سوودی هەوڵەکانی ئاشتەوایی نێوان ئەمریکا و ئێراندایە.
بۆردومانێکی بەرفراوانی رووسیا بۆ سەر کیێڤ و دەوروبەری، لانی کەم 15 کوژراوی لێکەوتەوە.
پێشبینی دەکرێت پارچەیەکی مووشەکی سپەیس ئێکس بە هەڵە بکێشێت بە مانگدا و زاناکانیش وەک دەرفەتێکی دەگمەن بۆ توێژینەوە دەیبینن.
عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی باسی گەندەڵی کرد و وتی: شەرمەزارییە کەسانێک دزی بکەن و ئێمە سەیریان بکەین
درەنگانی شەوی رابردوو، لەناو پارکێک لە ناحیەی گوڵاڵەی سەر بەقەزای خانەقین، یەکێک لە یاریەکان “دێلاب هەوا” کەوتە خوارەوە و زیاتر لە 10 هاوڵاتی کە زۆربەیان ژن و منداڵن بەسەختی برینداربوون و لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.