"له‌مانگى ره‌مه‌زان یه‌كدى ده‌بینینه‌وه"
له كه‌ركوك رووخساره كۆمیدییهكهى عێراق خه‌ڵاتى زێڕ‌ینى پێبه‌خشرا
964+
کاروان ساڵحی – كه‌ركوك
ئەستێرەی دیار و رووخساره كۆمیدییه‌كه‌ی عێراق، ئەیاد رازی لە نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام، خەڵاتی زێرین پێبەخشرا، بۆ 964 ئاشكراى كرد كه له‌وه‌ته‌ى ساڵانی هەشتاکان سەردانی کەرکوکى نه‌کردوە، به‌ڵام به‌ڵێنى دا كه لە مانگی رەمەزان چاوەڕوانى بكه‌ن بەرهەمی نوێی دەبێت.
ئەیاد رازی بە 964ـی وت، یەکەمجاریهتى بەشداری لە نۆیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام ده‌كات، زۆر دڵخۆشه بە بەشداری کردنی و خۆشحاڵیشه کە ئەمڕۆ لە نێوان خەڵکەکەی دایه له‌و شاره.
وتیشی “شاری کەرکوک شارێکی دێرین و خۆشەیستە کە بۆتە شاری خۆشەوستی بۆ سەرجەم نەتەوەکان کە پێکەوە دەژین، ئەنجام دانی ئەم فستیڤاڵە بەڵگەیەکە کە شارێکی زیندوە پڕە لە ئاشتی خۆشەیستی و پێکەوەژیان و لێبورده‌یی، هیوادارم زیاتر گەشە بکات”.
دەربارەی بەرهەمی هونەری نوێ بۆ مانگی رەمەزان، ئەیاد رازی وتی، بەدڵنیایەوە بەرهەمان دەبێت بەڵام لەسەر یەک کار جێگیر نەبوین بەڵام به‌رهه‌ممان ده‌بێت.
ئەیاد رازی، یەکێکە لە کەڵە هونەرمەندە دیاره‌کانی عێراق لە بواری دراما و سینەما، ساڵانە لە مانگی رەمەزان چەندین بەرهەمی هونەری دەبێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن