سلێمانی
وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی غازی ماڵان رێك ده‌خرێته‌وه
توانا نەقی
ئه‌و بڕه غازه‌ی دێته نێو شاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌درێت به كارگه‌كان و له‌ژێر چاودێری قائیمقامیه‌تدا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێن، بڕی پێویستیش غاز خه‌زن ده‌كرێت بۆ وه‌رزی زستان ئەمە بە قسەی ئیدارەی شارەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە، قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ خاوەن کارگەکانی غاز قسەیان کردووە له‌سه‌ر چۆنیەتی وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه غازه‌ی پشكی سلێمانییه به‌سه‌ر كارگه‌كانی غازدا، بۆئه‌وه‌ی به پلان و له‌ژێر چاودێریدا بگات به ده‌ستی هاوڵاتیان.
وه‌رزێر عه‌بدوڵا نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و بڕه غازه‌ی ئێستا دێته شاری سلێمانییه‌وه به‌شی پێویستی ئه‌كات و كێشه‌ی كه‌می بڕی غازمان نه‌ماوه.
دەشڵێت، پلانیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاویندا كه داواكاری له‌سه‌ر غازی ماڵان كه‌متره، بڕێكی زۆر غاز له كۆگاكانیاندا هه‌ڵبگرن بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی زستاندا بدرێت به هاوڵاتیان و كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز دروست نه‌بێت.