تەنیا بەشی دوو هەفتە ئاوی خواردنەوەیان ماوه
تاران خهریكه له بێ ئاوى دهخنكێت و زهنگى مهترسی لێدا
964+
فهرهاد حهسهن
میدیاكانى ئێران له گهورهترین كێشهى ژینگهیی و كۆمهڵایهتى وڵاتهكهیانم دهكۆڵنهوه، ئهویش بێئاوى تارانى و دهڵێن، پایتهخت له تینوێتى بهرهو خنكان و ئهوه ئاوهى لهبهردهستیدایه تهنیا بایی دوو ههفتهى دیكهى دهكات.
ئهو شوكهساڵییهى رووى له تاران كردووه ناویان لێناوه “وشكەساڵیی مێژوویی”.
تاران، زیاتر لە 10 ملیۆن كەسی تێدا نیشتەجێیە و دەكەوێتە باشووری چیای ئەلبورز، رۆژانە نزیكەی سێ ملیۆن مەترسێجا ئاو بەكاردەهێنێت. بەهۆی ئەم قەیرانەوە، لە رۆژانی رابردوودا وەك رێكارێك بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئاو، لە چەندان گەڕەكی شارەكە ئاو بڕدراوە و ئەم حاڵەتە لە وەرزی هاوینیشدا بەردەوام بووە. تەنانەت دەسەڵاتدارانی خۆجێی شارەكە لە مانگی ئابدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی بڕیاری داخستنی نزیكەی 20 هەزار تەوالێتی گشتییان دا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران ‘ئێرنا’ لە زاری بەهزاد پارسا، بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئاوی تاران بڵاویكردەوە، هاتنی ئاو بۆ بەنداوەكانی تاران بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 43%كەمیكردووە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە پێشتریش مەسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندبوو قەیرانی ئاو لەوە مەترسیدارترە كە قسهى لهسهر دهكرێت.
ئاژانسه ئێرانییهكه له زارى پارسا هۆشدارییهكى بڵاوكردووهتهوه، كه یەدەگی بەنداوی كەرەج، كە بەشێكی زۆری پێداویستییەكانی ئاو لە تاران دابین دەكات، تەنیا بۆ ماوەی دوو هەفتە ئاوی خواردنەوەی تێدایە.
بەنداوی ئەمیر كەبیر، یەكێك لە پێنج سەرچاوەی سەرەكیی دابینكردنی ئاو بۆ شارەكە، تەنها 14 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە، كە دەكاتە 8% ی توانای گلدانەوەی.
بهقسهى ئهم بهرپرسه، ئەم بەشە ئاوە تەنیا بۆ ماوەی كەمتر لە دوو هەفتە بەشی پێداویستییەكانی تاران دەكات، لهكاتێكدا لە ساڵی رابردوودا بەنداوەكە نزیكەی 86 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدابووە، ئەم كەمبوونەوە بەرچاوە بۆ دابەزینی 100% ی رێژەی بارانبارین دەگەڕێتەوە.
ساڵی رابردوو، یەدەگی ئاوی بەنداوی كەرەج نزیكەی 86 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدا بووە، ئەم دابەزینە بێ وێنەیەش لە ئەنجامی كەمبوونەوەی بارانبارین لە پارێزگای تاران بە بەراورد بە تێكڕای درێژخایەنی ساڵانی رابردوو روویداوە.
پارسا دهڵێت “بۆ ماوەی پێنج ساڵە وشكەساڵی گوشارێكی توندی خستۆتە سەر سەرچاوەكانی ئاوی تاران و ئەگەر بەكارهێنانی ئاو لەو شارە كۆنتڕۆڵ نەكرێت، گرفت و كێشهى گەورە بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە سەرهەڵدەدات”.
لە چەند ماوهی رابردوودا، لەگەڵ گرژبوونى قەیرانی ئاو، بەرپرسانی ئهم وڵاته چەندینجار هۆشدارییان داوە لە دابەزینی یەدەگی بەنداوەكان، داواشیان لە هاوڵاتیان كردووە ئاو پاشەكەوت بكەن و دهستى پێوهبگرن، لهوانهش محەمەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری تاران لە مانگی تەمووزدا، هاوارى لێ ههستا و رایگەیاند، ئاستی ئاوی چوار بەنداوی سەرەكیی شارەكە بە رێژەی 87% دابەزیوە.
بهپێی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، لە نۆگۆل و گۆماوی گەورەی ئێران، لەوانە گۆلی ورمێ، بەختەگان، پەریشان، جازموریان، گاوخونی، حەموون، مەهارلو، تاشك، و هۆز سۆڵتان لە شاری قوم، لە هاوینی ئەمساڵدا بە تەواوی یان تا رادەیەكی زۆر وشك بوون.
تەسنیم، باس له دۆخی نالەباری گۆلاوەكانی وڵات لە دوای وشكەساڵی یەكلەدوای یەكەكانی ساڵانی رابردوو دهكات، كه بە پێی خەمڵاندنەكانی رێكخراوی پاراستنی ژینگە، زیاتر لە 60%ی گۆلاوەكانی ئێران یان وشک بوون یان كەمتر لە نیوەی توانایان ئاویان هەیە.