دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ئەرشیف
راگەیەندراوێکی توندی بڵاوکردووەتەوە
مقاوەمەی ئیسلامی “کوشتنی ترەمپی” بە 10 ملیۆن دۆلار دەوێ
ئەحمەد مستەفا
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بەم درەنگانی شەوە راگەیەندراوێکی توندی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، ترەمپ بکوژی منداڵ و زانایانە و 10 ملیۆن دۆلار خەڵاتی هەر کەسێکە بیکوژێت.
مقاوەمە خڕبوونەوەیەکی گروپە چەکدارە شیعییەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراقن و ناویان وا رۆشتووە ئێران پاڵپشتییان دەکات، ئەمشەو 16.7.2026، لە گرووپەکانی تەلەگرامیان راگەیەندراوەکەیان بڵاوکردووەتەوە.
دەڵێن: یەکێک لە گەورەترین بەڵگەکانی داڕمانی ئەخلاقیی بەڕێوەبردنی ئەمریکا ئەوەیە کە تاوانبار ترەمپ بە شانازییەوە باس لە خیانەت و دەستدرێژیی خۆی دەکات لە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی سەرکەوتن، شەهیدە سەرکردەکان حاج قاسم سلێمانی و حاج ئەبو مەهدی ئەلموهەندیس.
مقاوەمە دەڵێ، ئەم شانازیکردنە بێشەرمانە تەنیا خوێنی پاکی ئەوانی بەرزتر و نەمرتر کردووە، بەڵام بۆ کوژەرەکەیان تەنیا شەرمەزاری و ریسواییی هەمیشەیی بەجێهێشتووە.
لەکاتی دیدارەکەی لەگەڵ عەلی زەیدی، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەو فەرمانی کوشتنی قاسم سولەیمانی دەرکردووە چونکە پێی وابوو سەرکردەکانی ئێرانیش لێی دەترسان، وتیشی، کە لە هەمان هێرشدا کەسێکی “زۆر خراپ” لە عێراقەوە لەگەڵ سولەیمانیدا بوو ئەویش کوژرا.
دەقی بڵاوکراوەکەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
«بۆتان لە قیساسدا ژیان هەیە، ئەی خاوەنانی هۆش، بۆ ئەوەی لە خوا بترسن.»
یەکێک لە گەورەترین بەڵگەکانی داڕمانی ئەخلاقیی بەڕێوەبردنی ئەمریکا ئەوەیە کە تاوانبار ترامپ بە شانازییەوە باس لە خیانەت و دەستدرێژیی خۆی دەکات لە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی سەرکەوتن، شەهیدە سەرکردەکان حاج قاسم سلێمانی و حاج ئەبو مەهدی ئەلموهەندیس (ڕەزای خوایان لێ بێت). ئەم شانازیکردنە بێشەرمانە تەنها خوێنی پاکی ئەوانی بەرزتر و نەمرتر کردووە، بەڵام بۆ کوژەرەکەیان تەنها شەرمەزاری و ڕیسواییی هەمیشەیی بەجێهێشتووە کە تا ماوەی ژیان خۆی و بەڕێوەبردنەکەی بەدوادا دەکەوێت.
بەرەنگاریی ئیسلامی لە عێراق ڕایدەگەیەنێت کە پاداشتێکی دارایی بە بڕی (١٠) ملیۆن دۆلار دیاری کراوە، کە لە بەخشینی ئەندامە دڵسۆز و پشتیوانە ئازاکانیان کۆکراوەتەوە، و ئەم بڕە تەرخان کراوە بۆ ئەو کەسەی ترامپی تاوانبار بکوجێت، یان بۆ ئەو کەسەی بڕیار بدات ئەم پارەیە بۆ تاکێک، گرووپێک، دامەزراوەیەک یان کەیانێک تەرخان یان ئاراستە بکرێت.
ئازادەکانی جیهان هەروا بەدوای کوژەری منداڵان و زانایاندا دەگەڕێن، بۆیە زۆردارەکان هەرگیز تامی ئارامی ناچێژن، و تاوانبار هیچ شوێنێکی ئاسایش نابینێت کە لە تووڕەیی شەریفان خۆی بپارێزێت؛ چونکە قیساس پەیمانێکی پتەوە لە ئەستۆی مجاهیدان، و خوێنی شەهیدان هەمیشە نەفرەتێک دەبێت کە تەختی زۆردارانی دەهەژێنێت، هەتا دەستدرێژکاران شکستیان پێ بگات و قەڵاکانی زۆرداری بڕووخێن.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق