پێشتر خۆبه‌خشێكی دیكه‌ش گیانى له‌ده‌ستدابوو
دوای دوو مانگ بریندارێكی ئاگره‌كه‌ی پێنجوێن گیانی له‌ده‌ستدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوای دوو مانگ له برینداربونی له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی پێنجوێن، ئه‌مڕۆ بێستون عه‌بدوڵا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له رۆژى له 28.8.2025 له سنوری گونده‌كانی مه‌سۆ و هه‌ڵاڵاوای سنوری قه‌زای پێنجوێن كه‌وته‌وه، بووه هۆی برینداربونی هه‌ریه‌ك له بێستون عه‌بدوڵا و ئالان یوسف و به‌هۆى ئاگره‌كه‌شه‌وه سه‌دان دۆنم له پوش و پاوان و دارستان سوتان.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، له په‌یامێكی هاوخه‌میدا بڵاویكرده‌وه، “بێستون عه‌بدوڵا دانیشتوی گوندی كواوای قه‌زای پێنجوێن، كه به‌هۆی به‌شداریكردنی خۆبه‌خشانه‌و دڵسۆزانه‌ی له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی سنوری پێنجوێندا، به‌سه‌ختیی برینداربوو، ئه‌مڕۆ بووه شه‌هیدێكی سه‌روه‌ری تری پاراستنی ژینگه”.
ئالان یوسف كه له كاتی هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی پێنجوێن به‌شێكی جه‌سته‌ی سوتا و به‌هۆیه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام ئه‌ویش له 24.9.2025 به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئاگره‌كه سنوری چه‌ند گوندێكی وه‌ك هه‌ڵاڵاوا، مه‌سۆ، كێلو، نزاره، ده‌ره‌گورگانی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س برینداربون و كهسێكش له‌سه‌ر كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ستگیركرا.