'لیمەندۆزی فافۆن دەڕزێنێ"

قاپ و قاچاغی فافۆن هاتوونەتەوە مەیدان و بازاڕیان گەرمە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دوای چەندین ساڵ قاپ و قاچاغی فافۆن هاتوونەتەوە مەیدان و لە بازاڕدا رەواجی باشیان هەیە.

ئاسۆ عەبدوڵا لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی دوکانی تایبەت بە قاپ و قاچاغی فافۆنی هەیە و دەڵێت، “ماوەیەکە خەڵک رووی لە فافۆن کردووەتەوە و چێشتخانە و ماڵەکانیش زۆر بەکاری دەهێنن”.

بەپێی ئەزموونی خۆی ئاسۆ عەبدوڵا پێیوایە، فافۆنی خراپ دەست رەش دەکات و بەوە لە فافۆنی باش جیادەکرێتەوە، دەشڵێت، “ئەشیای فافۆن نابێ بە دەرمان بشۆردرێن و لیمەندۆزیش دەیڕزێنی و کونی دەکات”.

مەنجەڵ و کەوگیر و قابلەمەی گەورە لە دوکانەکەی ئاسۆ دەبینرێن و وەک خۆی دەڵێت، منجەڵی هەیە جێی سێ کەسی تێدا دەبێتەوە و خواردنی 550 کەسی پێ دروست دەکرێ.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری