هه‌نار و قوربانى
نیوه‌ى میوانانى فێستڤاڵه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانى مۆنۆمێنتیان كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆى ژماره‌ى ئه‌و سه‌ردانیكارانه‌ى كه له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا بۆ فێستڤاڵى هه‌نار و پاییزه‌ى هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانى ئه‌م شاره‌یان كردبوو، نیوه‌یان بۆ بینینى دیمه‌كان سه‌ردانى مۆنۆمێنتێ هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه.
به‌پێی ئامارێك، كه به‌شی راگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بڵاویكردووه‌ته‌وه، له كۆى 419 هه‌زار كه‌س كه سه‌ردانى شاره‌كه‌یان كردووه زیاتر له 200 هه‌زار هاوڵاتى سه‌ردانى مۆنۆمێنیتیان كردووه بۆ بینینی دیمەنەکانی نێو مۆنۆمێنت.
بەرێوەبەرایه‌تی مۆنۆمێنت، سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاسته‌ى فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی و کارمەندانی بنکەی ئاسایشی مۆنۆمێنت كه سەر بە معاونیەتی ئاسایشی هەڵەبجەن، كردووه، کە لەماوەی سێ رۆژی ڤیستیڤاڵی هەناردا زۆر بەسەرکەوتوانە و دڵسۆزانە بەبێ روودانی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو توانیان پێشوازی له‌و ژماره زۆره‌ى میوان له مۆنۆمێنت بكه‌ن.