دانا تەقێدین بۆ 964:
دادگایی‌کردنی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار دواخرا
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی لالەزار بە 964ـی وت، كەمێك بەر لە ئێستا لەدادگاوە وەڵام دراینەوە كە دادگاییكردنی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار دواخراوە
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا كات و رۆژی دواخستنی دادگاییەكە دیارینەكراوە و چاوەڕێی ئەوەین رۆژەكە دیاری بكەن بۆمان
دواخستنی دادگاییەكە لەدوای ئەوەوە هات، كە دوێنێ تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی لالەزار داواكارییەكیان پێشكەشی دادگا كرد بۆ دواخستنی دادگاییەكە
رۆژی 15ی ئه‌م مانگه، لە دادگای دووی تاوانەکانی سلێمانی، لاهور شێخ جەنگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل، له‌سه‌ر رووداوه‌كانی له‌لازار، بە پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانی سزا درا و بڕیار لەسەر گیراوانی دیکەی لالەزار درا و تەنیا دووانیان ئازاد کران، به‌ڵام سه‌باره‌ت به لاهور هێشتا كه‌یسی دیكه‌ی هه‌یه و به‌هۆیه‌وه دادگاییه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر