هێڵە سەوزەکە چوونە و هێڵە سورەکان گەڕانەوەیە - وێنە: 964
هاتوچۆی شارەکە پلانی داناوە
رێگەی چوون و گەڕانەوە لە فێستیڤاڵی هەنار لەسەر نەخشە ببینە
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی هەڵەبجە هاوئاهەنگی لەگەڵ گەشتوگوزاری پارێزگاکە کردووە، تا سێ رێگەی هاتن و دوو رێگەی دەرچوون بۆ شۆفێر و سەردانیکارانی فێستیڤاڵی پایز و هەناری هەڵەبجە دەستەبەر بکەن.
ئەم پێنجشەممەیە 30.10.2025، وادەی فێستیڤاڵەکەیە و سێ رۆژ دەخایەنێت، بەڵام پێشبینییەکان وان رۆژی هەینی جوڵەی بەرچاوتر لە فێستیڤاڵەکە و ژمارەی سەردانیکاران ببینرێ.
هاتوچۆ نەخشەی چوون و گەڕانەوەی دیاری کردووە، وەک ئەوەی 964 بڵاوی کردووەتەوە لە دەروازەی هەڵەبجە، هێڵە سەوزەکان سایدی رۆژئاوای و دەرەوەی هەڵەبجە، ناوەندی شار دەچنە پارکی یاری هەڵەبجە کە شوێنی فێستیڤاڵەکەیە، وە هێڵە سورەکان لە ناوەندی شار و سایدی رۆژهەڵات گەڕانەوەیە.
پەنجە دابگرە تا نەخشەکە بەردەست بێت لەلات؛
ستار مەحمود، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بۆ 964 باسی لەوەکردووە، بۆ ئەمساڵ 130 جوتیار بەشداری یازدەهەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەکەن و لە باشترین جۆرەکانی هەنار ئامادەکراون بۆ فێستیڤاڵەکە، ئەمە جیا لەو کاسبکارانەی کە لەسەر رێگاکە هەنار و شمەکەکانیان دەفرۆشن.
بەقسەی ئەوان، هەموو ئامادەکارییەک بۆ فێستیڤاڵەکە کراوە، بەتایبەت ئامادەکاری کراوە بۆ رێگاکە، چونکە ساڵانی رابردوو کێشەی هاتوچۆ زۆر دروست دەبوو، وە چەند چاڵاکییەکی نوێ و هونەری بۆ ئەمساڵ زیاد کراوە.
ستار مەحمود، ئومێدەوار بوو ژمارەی گەشتیاران بۆ ئەمساڵ زیاتر بێت لە ساڵانی رابردوو، چونکە ساڵ لەدوایی ساڵ فێستیڤاڵەکە گەورەتر دەبێت و ژمارەی گەشتیاران زیاتر دەبێت، ک وا بڕیارە رۆژی 30ـی ئەم مانگە یازدەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایز لە هەڵەبجە دەستپێبکات و بۆ ماوەی سێ رۆژیش بەردەوام بێت.
ژمارەیەک ژنى دەستڕەنگین ناویان لە تیروپشکى فێستیڤاڵى هەنار دەرنەچووە