باوبۆران نابێ و جەوەکە وشک و سارد دەبێت
جەوەکە وشک و سارد دەبێت
ئەم دوو رۆژە خەبەرێک لە باوبۆران نییە
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژە خەبەرێک لە باوبۆران نییە و جەوەکە وشک و سارد دەبێت.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینیکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 10.1.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگوڕێت بۆ نیمچەهەور.
بۆ سبەی چوارشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و تاڕادەیەک هەر وەک ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێ، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت و لە 19 پلە زیاتر تێناپەڕێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی