لالیگای ئیسپانیا

ریال مەدرید كلاسیكۆی لە بارسێلۆنا بردەوە و پێنج خاڵ دووركەوتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یاریی كلاسیكۆی یەكەمی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا، كەمێك پێش ئێستا بە بردنەوەی ریال مەدرید بە 2-1 گۆڵ بەسەر بارسێلۆنا كۆتایی هات.

یارییەكە لە سانتیاگۆ بێرنابێو لە مەدرید كرا، گۆڵەكانی ریال مەدرید ئێمباپێ و بێلینگهام تۆماریان كرد، گۆڵی بارسێلۆناش فێرمێن لۆپێز تۆماری كرد.

هاوكات ناوبژیوان دوو گۆڵی ریال مەدریدی بە هۆكاری ئۆفساید رەتكردەوە، ئەمە جگە لەوەی لە گێمی دووەمدا ئێمباپێ پەناڵتیشی لەدەست دا.

لە كۆتاییەكانی یارییەكە، پێدریی یاریزانی بارسا بە كارتی سوور كرایە دەرەوە بەهۆی بەكارهێنانی توندوتیژی، هەروەها لە نێوان یەدەگەكانی هەردوو یانەش بووە شەڕەشەق، بەڵام باش بوو زوو كۆنتڕۆڵ كرا.

ریال مەدرید بەم بردنەوەیە بووە 27 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا و بارسێلۆناش لە پلەی دووەمە بە 22 خاڵ.

كلاسیكۆی یەكلاكەرەوەی ئەم وەرزە بەڕێوەدەچێت و تیپەكەی...

كلاسیكۆی یەكلاكەرەوەی ئەم وەرزە بەڕێوەدەچێت و تیپەكەی مێسییش دۆڕا