"ئیرادە رێگا بۆ ژیان دەکاتەوە"

“کانی خوماری” ئەو کوێستانەی هەرێم پێنج مەتر بەفری لێماوە

فەرهاد حەسەن

نوێترین دیمەنی کوێستانێکی هەرێمی کوردستان دەست 964 کەوتووە، دیمەنی سەرەنجڕاکێشی ئەم هاوینەن کە دەردەکەوێت کێستانێکی هەرێم زیاتر لە پێنج مەتربەفری لێماوە.

کوێستانەکە ناوی (کانی خوماری)یە  لە کوێنستانەکانی کێلەشینی سنووری برادۆست لە قەزار سیدەکان.

سۆزدار ئەحمەد، گەریدەیەکی جالاکی ناو سروشتی هەرێم یەکێک لە دیارترین ژینگەدۆستەکان،  دوێنی لە گەشتێکیدا ئەو کوێستانەی بەسەرکردبووەوە بە 964ی وت “کوێستانی کانی خوماری زیاتر لە پێنج مەتر بەفری لێماوە”.

دیمەکانی ئەوە دەردەخەن کە شۆفڵ خەریکی کردنەوەی رێگای کوێستانەکەن و سۆزدار دەڵێت، کاری ئەم ئامێرانە جۆرێک لە ئیرادەیە بۆ کردنەوەی رێگا بۆ ژیان.