پێى خلیسکاوە

لە گۆماوێکى شارى هەولێر؛ مندالێكی تەمەن 11 ساڵ خنكا

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئێوارەى ئەمڕۆ، لە گۆماوێکى پاشەڕۆى ماڵان لە دەورووبەرى شوقەکانى شەهیدان، منداڵێکى تەمەن 11 خنکا.

مقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”رووداوەکە بەو شێوەیە بووە، منداڵێکى تەمەن 11 ساڵ لەگەڵ هاوڕێکانى لە نزیک گۆماوێکى دەورووبەرى شوقەکانى شەهیدان لە تەنیشت پڕۆژەى ئاوێنەى شار، یارى دەکەن، بەڵام پێى دەخلیسکێتە ناو ئاوەکە و دەخنکێت”.

بەپێى قسەى دانیشتوانى ئەو سنوورە، گۆماوەکە پاشماوەى ئاوى پاشەڕۆیى پڕۆژەکانە و بەهۆى نەبوونى مەزرا بووە بە گۆماو.

شاخەوان سەعید روونیشى کردەوە، کە هەر ئەوکات تەرمى منداڵەکەیان دەرهێناوە و دۆسیەکە رادەستى پۆلیسکراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چوار گەشتیار لە رووباری سیروان لە خنکان رزگار کران

چوار گەشتیار لە رووباری سیروان لە خنکان رزگار کران