250 دانه‌یان بێ به‌رامبه‌ر دابه‌شكرد
ئه‌مڕۆ له سلێمانى رۆژى جیهانى پاستا كرایه‌وه
964+
دیلان محه‌مه‌د جه‌زا – سلێمانى
ئه‌مڕۆ رۆژى جیهانى خواردنى پاستایه و ماوه‌ى چه‌ند سلێكیشه ئه‌م جۆره خواردنه له هه‌رێمى كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه، له سلێمانیش خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌ك به‌پێویستى زانى له‌م رۆژه جیهانییه‌دا به‌شدار بێت و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه 250 دانا له‌و خواردنه‌ى بێ به‌رامبه‌ر دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیان كرد.
پاستا، خواردنێكى ئیتاڵیه و له‌هه‌موو جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه، له رۆژی 25.10.1995 کاتێک 40 بەرهەمهێنەری ئه‌م خواردنه لە سەرانسەری جیهان له‌شارى رۆماى ئیتاڵیا یەکەمین کۆنگرەی جیهانیان به‌ڕێوه‌برد، لەوکاتەوە ساڵانە ئاهەنگ دەگێڕدرێت و ئەم رۆژەش لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی مەعکەرۆنی (IPO) به‌فه‌رمى ناسێندرا.
کەیهان کەریم، خاوەن چێشتخانەیەکى پاستا له سلێمانى له شوێنه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌م یاده‌ى كرده‌وه و بێ بهرانمبهریش به‌شێك له پاستاكانى دابه‌شكرد.
ئه‌وان دوو جۆر پاستایان هه‌یه ئه‌لفرێدۆ و پۆلۆنیز، به‌ڵام گۆڕانكاریان تێدا كردوون ته‌ماته‌ى خۆماڵیان له‌گه‌ڵدا به‌كار هێناوه.
كه‌یهان، كه سێ ساڵه ده‌ستى به‌م كاره كردووه، ده‌ڵێت “پاستاكهمان تامی ئیتاڵییه‌كه ده‌دات و تایبه‌تمه‌ندى خۆیشی هه‌یه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن