820 ملیۆنى تێدەچێ
گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر نۆژەندەكرێتەوە
964+
وریا فەتاح
گۆڕستانى هەولێر نۆژەندەکرێتەوە و وەک بەشێک لە مێژووی دێرى هەولێر پارێزگارى لێدەکرێت.
پارێزگاى هەولێر بڵاوى کردەوە، له روانگهی ئەوەی گۆڕستانی گەورە بهشێكه له مێژووی دێرینی پایتەختی هەرێمی كوردستان، سەرۆکى حکومەت رەزامەندیداوە لەسەر خەرجكردنی بڕی 820 ملیۆن و 709 هەزار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەکە.
گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر، كەوتۆتە ناوجەرگەی بازاڕ و دامێنی قەڵات و تەنیشت بازاڕەكانی شێخەڵڵا و نیشتیمان، بەیەکێك لە كۆنترین و ناودارترین گۆڕستانەكانی شاری هەولێر هەژمار دەکرێت و بۆتە بەشێك له مێژووی دێرینی شارەكە.