مەترسیەکە گەورەیە و چارەسەری دەوێت

پاشماوەی سووتەمەنی کێشە بۆ ئاوی دوکان دروست دەکات 

964+

توانا نەقی

کەسانێک لە دۆڵی خەلەکان و بە دیاری کراوی لە گۆمەجولەکان پاشاموەی سووتەمەنیان بە بڕێکی زۆر رشتووە و یەک باران ببارێت کارەسات بۆ دەریاچەی دوکان دروست دەکات.

رێکخراوی پارێزەرانی ئاو رۆشتوونەتە شوێنەکە و بە ڤیدیۆ تۆماریان کردووە و کە دیمەنێكی تۆقێنەری ژینگەیی و دەبینرێت چۆن رۆنی رەش و قیراو بەو دۆڵەدا بڵاو بووەتەوە.

ئەو کەسانەی کە چوونەتە شوێنەکە ئاماژە بەوەدەکەن، ئەگەر بێت و بارانێک ببارێت ئەوە ئەو پاشماوەی سووتەمەنییە هەمووی دەچێتە دەریاچەی دوکان و کێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ نزیکەی دوو ملیۆن کەس دروست دەکات.

داو دەکەن پۆلیس و لایەنی ئەمنی بەدواداچوون بکەن و بکەرانی ئەو کارە دەستگیر بکەن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.