دیمەنی ئەو خەڵوزەی دەستیبەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە بازگەی عەربەت
دوو کەس بە 290 فەردە خەڵوزەوە دەستگیر کران
توانا نەقی
داربڕین خۆی قەدەغەیە جا وەرە بە شێوەیەکی نایاسایی بیکەی بەخەڵوزیش، لەسەر بڕێکی زۆر خەلوز لە بازگەی عەربەت دوو کەس دەستگیر کران.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانى بازگەى عەربەت دەستگیراوە بەسەر 290 فەردە خەڵوزدا و دواتر رادەستى مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى عەربەت کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، توانیویانە دوو هاوڵاتى دەستگیر بکەن و هەروەها دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەوکەسانە کراوەتەوە و رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە و لیچینیەوەیان لەگەڵ دەکرێت.