"تا تۆنێک و 200 کیلۆ دەڕوا"
کودییەکی ئەمریکی 90 کیلۆ دەبێت
964+عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە فیستیڤاڵی پاییزەی پیرمام کولەکە یان بەزاراوەی دەشتی هەولێر، (کودی)ـیەکی 90 کیلۆگرامی نمایشکراوە و خاوەنەکەشی دەڵێت، ئەگەر خزمەتی بکەی تا تۆنێک و 200 کیلۆ گەورە دەبێت.
ئەحمەد حاجی ئەو جوتیارەی کودییەکەی بەرهەمهێناوە بە 964ـی وت، “تۆوی ئەو کودییە لە ئەمریکاوە بۆم هاتووە و ناشخورێ، تەنیا لە فێستیڤاڵ و موناسبەتەکان بۆ خۆشی و جوانی نمایش دەکرێت”.
“بە 120 رۆژ پێدەگات بەڵام هەندێک پێداویستی هەیە دەبێت رەچاویان بکرێت، ئەگینا تێکدەچێ، بۆ نموونە دەبێت لەبەر سێبەر بێت وەکو کودی خۆمان نییە”، ئەحمەد حاجی وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، جۆری کودییەکە ئەمریکییە و زۆر گەورە دەبێت، ئەگەر خزمەت بکرێت کێشەکەی تا تۆنێک و 200 کیلۆ دەڕوات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری