روونکردنەوەی بڵاوکردەوە

کارەبای سلێمانی: کارەبا لە شوێنە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبێ

ئەحمەد مستەفا

کارەبای سلێمانی دەڵێ، هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرموور  بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیە وەستاندووە، بەوهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا لە ناوچەکەش کەم بووەتەوە.

بەپێی راگەیاندنەکە، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم، ئێستا کاری دابینکردنی کارەبا بۆ شوێنە خزمەتگوزارییەکان بەڕێوە دەبات، تا بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی داوای لێکردووە هاووڵاتیان لە ماوەی ئەم بارودۆخەدا تێگەیشتن و هاوکارییان هەبێت.

دەقی روونکردنەوەکەی کارەبای سلێمانی؛

روونكردنەوەیەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیەوە
دوای ئەوەی دوێنی شەو لە هێرشێكی تیروریستی بۆ سەر كیڵگەی غازی كۆرۆر و ئەوەش بوە وەستاندنی بەرهەمهێنانی غاز و كەمبوونەوەی بەرهەمهینانی كارەبا و لە ئێستا بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی بە هەمئاهەنگی كۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم لە دابینكردنی كارەبایە بۆ شوێنە خزمەتگوزارییەكان تا بارودۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.
راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی