هێرش كرایه‌سه‌ر كۆرمۆر..ئه‌مشه‌و 8.11.2026
عێراق داوای لێكۆلینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر ده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌لی زه‌یدی فه‌رمانی كرد لێكۆلینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر بكرێت.
سه‌رۆكوه‌زیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان عەلی فالح زەیدی، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ده‌كات، بۆ دیاریکردنی بارودۆخی ئەو هێرشەی کە ئه‌مشه‌و كراوه‌ته‌سه‌ر كێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مه‌ش به‌پێی راگه‌یاندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
ئه‌مشه‌و هێرشێك، كه پێده‌چێت به درۆن كرابێت، كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له قادر كه‌ره‌م و ئاگریش كه‌وته‌وه، كه له وێستگه‌كه‌وه سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با دابین ده‌كرێت.
هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ و چه‌ند شوێنێكی دیكه كاره‌با بڕاوه و وه‌زاره‌تی كاره‌باش رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كه زیاتر له 2500 مێگاوات كاره‌با كه‌می كردووه.