کۆمپانیای داناغاز:
بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر بە راگیراوی ماوەتەوە
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
کۆمپانیای داناغاز لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر رایگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز هێشتا بە راگیراوی ماوەتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکرێت.
کۆمپانیای داناغاز لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، شەوی رابردوو هێرشێکی کیڵگەکە هێرشیکرایە سەر و گومان دەکرێت هێرشەکە درۆن بێت، لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئەو ئاگرەی بەهۆی هێرشەکەوە دروست بوو، کۆنترۆڵکراوە
کۆمپانیای داناغاز باس لەوەش دەکات، بەرهەمهێنانی غاز تاوەکو ئەو کاتەی زیانەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، بە راگیراوی دەمێنێتەوە و لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەماهەنگیداین.
شەوی رابردوو لە دەوروبەری کاتژمێر 11:00 کێڵگەکە هێرشی کرایەسەر و بەپێی قسەی سەرچاوەیەک بۆ 964 بەشی بارکردنی غازی LPG کراوەتە ئامانج کە رۆژانە هەزار و 500 تۆن غازی ماڵانی لێ باردەکرێت.