"حەزدەکەم بێن بۆ لام"
پاڵەوانی ئاگرەکەی رەشەی پۆلیس تەندروستی باش نییە
964+
دیلان محەمەدجەزا
ئاشتی عوسمان، هونەرمەندی دیاری سلێمانی و یەکێک لە پاڵەوانە دیارەکانی درامای رەشەی پۆلیس، پیری و نەخۆشی بڕستی لێ بڕیوە و بە زەحمەت دەتوانێ قسە بکات.
پەیامنێری 964 لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە سلێمانی بۆ هەواڵ پرسین دەچێتە لای ئاشتی عوسمان و ئەویش وتی، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم بانگهێشتیان کردم، ئێستا زۆربەی کاتەکانم لە ماڵەوەم و دەخوێنمەوە، بەڵام ناتوانم بنووسمەوە، بیری کاری هونەری دەکەم، دەسەڵاتم نییە بگەڕێمەوە.
ئاشتی عوسمان گلەیی لە هونەرمەندان دەکات، کە زۆربەیان سەردانی ناکەن و حەزدەکات سەردانی بکەن.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح