سوور دەکەنەوە و نرخەکەیان بەرزە
سوپەر و موحەسەن چوونەوە سەر تابلۆی بەنزینخانەکانی هەولێر
کاردۆست حسێن – هەولێر
دواجار بەنزینی سوپەر و موحەسەن چوونەوە سەر تابلۆی بەنزینخانەکانی هەولێر، بەڵام بە نرخی 1000 و 1200 دینار نا، بەڵکۆ لیتری بە 1600 بۆ 1800 دینار دەدرێت بە شۆفێران.
دوای هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بەشێک لە بەنزینخانەکانی هەولێر کراونەتەوە و دەستیان کردووەتەوە بە فرۆشتنی بەنزین بە هەموو جۆرەکانییەوە.
وەک پەیامنێری 964 تێبینی کردووە، بەنزینی جۆری سوپەر لە نێوان 1750 بۆ 1850 دەفرۆشرێت بۆ هەر لیترێک و موحەسەنیش بە 1500 بۆ 1650 دینار.
جەنگی مەجید لە ئەنجومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر بە 964ـی وت، لە سبەینێوە هەموو بەنزینخانەکان دەکرێنەوە و نرخی بەنزینیش بەپێی نرخی رۆژانە مامەڵەی پێوەدەکرێت و دەفرۆشرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری