هەموارکردنەوەی یاسای هاتوچۆ لە عێراق
جام رەشکردن رێگەپێدراو دەبێت و بەرزترین غەرامەش دەگاتە 500 هەزار دینار
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
پەرلەمانی عێراق تاوتوێی پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای هاتوچۆ دەکات، لەم هەموارە نوێیەدا چەندین گۆڕانکاریی لە رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل، بەرزکردنەوەی ئاستی خێرایی، بڕی غەرامەکان و سیستەمی سزادانی شۆفێران کراوە.
ئەمە پڕۆژەیاسایەکە کە لە ئێستادا لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، بەڵام تا ئێستا نەبووە بە یاسا و دەنگی تەواوەتی لەسەر نەدراوە.
بەوردی پێشنیازەکانی یاسای نوێی هاتوچۆی عێراق
1. جام رەشکردن
رێگەپێدان بۆ سەرجەم هاوڵاتییان بە بێبەرامبەر بە رێژەی 30%
تۆخکردنی رەنگەکەی تەنیا لە ئەستۆی هاتوچۆدایە
بێبەرامبەرەکە لۆگۆی سپی بەڕێوەبەرایەتیەکەی پێوەدەبێت
تۆخکردنی بەپارە بە رەنگی قاوەیی دەبێت
دانیپێدانان بە پەنجەرە تۆخکردن لە هەرێمی کوردستاندا دەکرێت
2. سزاکان
کەمکردنەوەی سزای دارایی بۆ نیوە (%50)، دواتر بۆ %25
هەڵوەشاندنەوەی کەمکردنەوەی سزا و دانانی لە ماوەی 3 رۆژدا
هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی دوو بەرامبەرکردنی سزاکان
سزای لێخوڕین بە ئاڕاستەی پێچەوانە 500 هەزار دینارە
3. خێرایی
بەرزترین خێرایی 140 کم/کاتژمێر لەسەر رێگا خێراکان
120 کم/کاتژمێر لەسەر رێگا دەرەکییەکان
100 کم/کاتژمێر لەسەر رێگا خێراکانی ناو شارەکان
4. مۆڵەتی لێخوڕین
تەمەنی 18 ساڵ بۆ وەدەستهێنانی مۆڵەت
میکانیزمی تاقیکردنەوەکان وردتر و قورستر دەبن
پێداچوونەوە: مستەفا نەهرۆ