"هەواڵی دۆزینەوەی راست نەبوو"

گەنجە ونبووەکەی کەلار هێشتا نەدۆزراوەتەوە و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن

964+

شۆڕش قادری

کەسوکاری گەنجە ونبووەکەی کەلار دەڵێن، هەواڵی دۆزینەوەی کوڕەکەیان دوورە لە راستییەوە و تا ئێستاش هیچ سۆراغێکی نییە.

گەنجێکی خەڵکی کەلار دوو رۆژە بێسەروشوێنە و هیچ سۆراغێک...

گەنجێکی خەڵکی کەلار دوو رۆژە بێسەروشوێنە و هیچ سۆراغێکی نییە

ئازا جەلال دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانە لە کەلار، تەمەنی 21 ساڵە و لە کاتژمێر 8ـی بەیانی رۆژی دووشەممەوە 6.10.2025 لە ماڵ چووەتەدەر و بەقسەی کەسوکاری تا کاتی داڕشتنەوەی ئەم هەواڵە نەگەڕاوەتەوە ماڵ و هیچ سۆراغێکی نییە.

هەرچەندە بەیانی ئەمڕۆ برایەکی ئەو گەنجە پەیوەندی بە 964ـەوە کرد و وتی، “پۆلیسی سلێمانی پەیوەندییان پێوەکردوون و پێیان راگەیاندوون کە براکەیان لە پێنجوێن دۆزراوەتەوە”، بەڵام کەمێک لەمەوبەر دیسان تەلەفۆنیان کردەوە و وتیان، “بەداخەوە لە چەند سەرچاوەیەکی نادیارەوە هەواڵی دۆزینەوەی کوڕەکەمان بیست، بەڵام تائێستا دۆزینەوەی بەتەواوی بۆ ئێمە روون نەبۆتەوە و هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی هەواڵەکەی بۆ ئێمە پشتڕاست نەکردۆتەوە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی کەلار و سلێمانیان لەو بابەتە ئاگادار کردۆتەوە و ئەوانیش وتوویانە، تا ئێستا هیچ سەرەداوێکیان دەست نەکەوتووە.

بۆ وەدەستخستنی زانیاری زیاتر، 964 پەیوەندیکرد بە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیس سلێمانی، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

پێشتر 964  لەسەر داوای کەسوکاری وێنەی ئەو گەنجە بڵاوکردبووەوە بۆ ئەوەی هەر کەسێک زانیاری لەبارەیەوە دەستکەوت، پەیوەندەی بەم ژمارە مۆبایلە (07719649428) یان 104ـی پۆلیسەوە بکات.

وێنەی گەنجەکە لە خوارەوە؛

گەنجە ونبووەکەی کەلار هێشتا نەدۆزراوەتەوە و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن

سێ رۆژە گەنجێکی کۆیە بێسەروشوێنە و هیچ سۆراغێکی نییە

سێ رۆژە گەنجێکی کۆیە بێسەروشوێنە و هیچ سۆراغێکی نییە

ئەو گەنجەی لە دەڤەری سۆران بزرببوو رەتیدەکاتەوە خەوتب...

ئەو گەنجەی لە دەڤەری سۆران بزرببوو رەتیدەکاتەوە خەوتبێ