پەڕلەمان وا دەی دانا

سبەینێ دەنگ بە کابینەکەی عەلی زەیدی دەدرێ

ئەحمەد مستەفا

پەرلەمانی عێراق سبەی پێنجشەممە 14.5.2026ی وەک وادە بۆ کۆبوونەوە و دەنگدان بە کابینەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق دیاریکرد.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ئامادەکارییەکانی کردووە و دەڵێت، پەڕلەمان سبەی کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت، سبەینێ کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارە دەستپێدەکات.