رێگاوبانی گەرمیان وا دەڵێ

پرۆژەی دەروازەی دووەمی زانکۆی گەرمیان %60ـی تەواو بووە


شانیا بێستون

رێگەیەکی قیرتاو بۆ دەروازەی دووەمی زانکۆی گەرمیان لەلایەن کۆمپانیای دەستوور دروستدەکرێ، کە درێژییەکەی 850 مەترە، هەروەها گۆڕەپانێک لە نێو دەروازەکە بە گوژمەی 373 ملیۆن دینار بناغەدەکرێ.

ئەمە راگەیەندراوی رێگاوبانی گەرمیانە و دەڵێن، لە پێناو خزمەتکردنی کەرتی خوێندنی باڵا، بەڕێوبەرایەتی رێگەوبان، بەردەوامە لە کارکردن لە پرۆژەی رێگاوبانی زانکۆی گەرمیان و لە ئێستادا کارکردن لە دەروازەی دووەمی پڕۆژەکە لە ٪60ـەی تەواو کراوە.

رێگاوبانی گەرمیان دیارە رێگەکەی بۆ گرنگ بووە  باسی لەوەکردووە، لە نێوان ساڵانی 2007-2008 یەکەمین رێگای سەرەکی زانکۆ دروستکراوە، لە 2017 رێگای دەروازەی یەکەمی زانکۆ بە گوژمەی 134 هەزار دۆلار قیرتاوکرا و لە 2023 بەڕێوبەرایەتییەکە هەستا بە چاککردنەوە و دروستکردنی شەقامی سەرەکی نێو زانکۆ بە گوژمەی 165 ملیۆن و 805 هەزار دینار.

ئەم پرۆژەیە لە هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەیە بۆ خزمەتکردنی کەرتی خوێندنی باڵا، بە مەبەستی ئاسانکردنی هاتووچۆی خوێندکاران، مامۆستایان، دابینکردنی رێگاوبانێکی گونجاو و بەستنەوەی کۆلێژەکانە پێکەوە، ئەوەش بە گوێرەی هەمان راگەیەندراو.