لاى راست سەرۆکى چینە و لاى چەپ سەرۆکى ئەمریکایە - وێنە: ئەرشیف
ئەمریکا دوای 10 ساڵ دەچێ
ترەمپ دەچێ بۆ چین؛ پێنج پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێ
شانیا بێستون
سەڕەرای گرژی و ئاڵۆزییەکانی تاران و واشنتن، پاش 10 ساڵ یەکەم جارە سەرۆکێکی ئەمریکا گەشت بۆ وڵاتی چین بکات، ترەمپ 5 پرسی گرنگ دەباتە سەر مێزی گفتوگۆکان، شەڕی ئێران یەکێکە لە بابەتە گرنگەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13.5.2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، سەردانی وڵاتی چین دەکات و لەگەڵ شی جین پینگ سکرتێری گشتی پارتی کۆمنێستی چین و سەرۆکی وڵات کۆدەبێتەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی گاردییەن، پێنج پرسی گرنگ لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ دەکەن.
جەنگی ئێران، یەکێکە لە پرسە هەستیارەکانی کۆبوونەوەکە، ترەمپ هەوڵدەدات، پەکین وەک فشارێک بەکاربهیێنێت بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، چونکە بەشێکی زۆری نەوتی چین بەو رێڕەوەدا دەڕوان، گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا کارەکەی سەختکردووە.
هاوکات چین دەیەوێت، دروشمی ‘پشتگیری تایوان ناکەین’ لەلایەن ئەمریکاوە بگۆڕیت بۆ دژایەتی کردن و واشنتن رێگربێت لە بەدەستهێنانی سەربەخۆی و باڵابوونی دەسەڵاتی تایوان.
سەبارەت بە ژیری دەستکرد، ململانێی توند لە نێون ئەم دوو وڵاتەدا هەیە، جەنگێکی ساردی تەنکەلۆژیا بەرپاکراوە، ئەمریکا، چین تۆمەتباردەکات بە دزەپێکردنی زانیارییەکانی، چین دەیەوێت ئەمریکا رازیبکات چیپە پێشکەوتووەکانی (Nvidia) بەدەستبهێنێت.
ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا دانیشتنێکی دیپلۆماسی نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە تایبەت جموجۆڵی بازرگانی، لە رێگەی کڕینی فڕۆکەی بۆینگ هەوڵدەدەرێت پەیوەندییەکان ئاسایتر ببنەوە.
خاڵی گرنگی کۆتای کۆبوونەوەکە مادەی هۆشبەرە، ترەمپ دەیەوێت چین سەرچاوەی ماددە کیمیاییەکانی وەک فێنتانیڵ وشک بکات، کە پەکین هەناردەی مەکسیکی دەکات بۆ دروستکردنی مادەی هۆشبەر، هاوکات چین دەیەوێت ئەم مادەیە لە لیستی رەشی مادە قەدەغەکراوەکان دەربهێنێت.