چەند گەنجێکی کەلار
خۆبەخشانە چوار ھەزار کیسە خۆڵیان بەسەر گەشتیاراندا دابەشکرد
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
خەمی ژینگەی کوردستان، چەند گەنجێکی کۆکردەوە لە کەلار لەسەر رێگای گەشتیاران وەستان و کیسەی خۆڵ و رێنماییان بەسەر گەشتیاران دابەشکرد تا ژینگە پیس نەکەن.
بیلال محەمەد، یەکێکە لەوگەنجانە بە 964ـى وت،”پەیوەندی ئیمە و ژینگە پەیوەندیەکی لێکدانەبڕاوە، سەلامەتی و پاکی ژینگەکەمان واتە تەندروست بوونی ئێمە”.
“ئەمڕۆ چوار ھەزار کیسەی خۆڵ و پروشەری رێنمایی پاکڕاگرتنی ژینگەمان بەسەر گەشتیاران دابەشکرد، ھەمووی لەسەر ئەرکی خۆمان بووە وەک ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی پاکڕاگرتنی سروشتی کوردستان”، بیلال محەمەد وای وت.
ئاری ئەحمەد، یەکێکی دیکەیە لەو گەنجە خۆبەخشانە بۆ 964 وتی، “خەڵکی زۆر بەباشی پێشوازیمان لێدەکەن و شتەکانمان لێوەردەگرن زۆریان پێخۆشە، بەشێکیش لە گەشتیاران خۆیان کیسە خۆڵیان پێیە و لێمان وەرناگرن دەڵێن بیدەنە کەسی دیکە خۆمان ھێناومانە”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر