شێخ مورشد خەزنەوی کەسایەتی دیاری ئاینی
دەستگیرکراوە؟
پەیامنێری 964 لە رۆژئاوا: خەزنەوی دێتە قامیشلۆ
گەڕناس مەعۆ – قامشلۆ
دەنگوباس هەبوو، شێخ مورشد خەزنەوی کەسایەتی دیاری ئاینی دەستگیرکرابێ، گەڕناس مەعۆ پەیامنێری 964 لە رۆژئاوای کوردستان سۆراغی کردووە و دەڵێت، لایەنە ئیدارییەکانی رۆژئاوا پەیوەندییان بە مورشد مەعشوق خەزنەوی کردووە، دڵنیابوونەتەوە کە تەندروستی باشە.
لەبارەی رووداوی دەستگیرکردنەکەی، خەزنەوی رایگەیاندووە، ئەو دوێنێ سێشەممە لە فڕۆکەخانە و لە ئوردن رووبەڕووی هەندێک رێوشوێنی کارگێڕی بووەتەوە و دواتر ئازاد کراوە، بەبێ ئەوەی هۆکاری ئەو رێوشوێنانە ئاشکرا بکات.
بڕیار وایە، شێخ مورشد خەزنەوی سەردانی شاری قامیشلۆ بکات، ئەوەش بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی رۆژی زمانی کوردی، کە بڕیارە لە 15ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.