"رۆڵی بزر نەكرێ"
هەولێر تەرمی یەکەم ژنەشۆفێری شارەکەی لە ئامێز گرت
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
تەرمی دکتۆرە سامیە شاكر دوایی سێ رۆژ لە کۆچی دوایی و گەڕاندنەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە گۆرستانی شێخ ئەحمەد بە خاك سپێردرا.
لەسەر ویستی خۆی و بنەماڵەکەی، ئەو ژنە یەکەم شۆفێرەی هەولێر، لە تەنیشت خوشك و براكەی جێگەی گۆڕی و ماڵی هەمیشەیی بۆ هەڵکەندراو بەخاکسپێردرا.
لەسەدەیی رابردوو و ساڵانی 1970 شۆفێری پیاو كەم بوو مۆڵەتی هەبێت لەپای ئەوەش دکتۆرە سامیە شانبەشانی پیاوان یەكەم ژن بووە مۆڵەتی شۆفێری وەربگرێت.
ئەمرۆ یەكشەممە 10.5.2026 نیهاد قۆچە كەسوكاری دکتۆرە سامیە بە 964ی وت، دوایی سێ رۆژ لە مردنی لە ئەڵمانیا هێنرایەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ئەمرۆ لەزێدی باب و باپیری بەخاكمان سپارد.
دکتۆرە سامیە رۆلێكی گەورەیی لە بزافی رزگاریخوازی كوردستان هەبووە ئەو وتی، هیوادارم رۆلی لەهەولێر بزر نەكرێت، وە وا بڕیارە پرسەی دکتۆرە سامیە شاكر لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر بەڕێوەبچێ.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا