ترێندی 964

دەشنێ موراد دەرمانی دەردی دەوێت و مرازی دڵی هەوادارانی موعینیش حاسڵ نەبوو

964+

پەری ساڵح

دەشنێ موراد و سینگڵەکانیش دەرمانێکیان دەوێت چارەسەری ئێش و ئازاریان بکات، وەک هەواڵ عوسمان ئەو خەمەی نەتکوژێت بەهێزت دەکات، مانگ و زیندانیش لە رێگایە بۆ فێستیڤاڵەکانی جیهان و کوردستان.

خاک و نیشتمانتان خۆشبووێت و بیپارێزن، ئەمە وەسیەتی کەڵە هونەرمەند و پێشمەرگەی نیشتمان حەمە جەزا بوو بۆ رۆڵەکانی، 15 ساڵە بەجێیهێشتووین، بەڵام دەنگی بۆ هەمیشە لەناومان دەمێنێتەوە.

هەرێم محەمەد، ئازار ئازارەکەی بەس نەبوو و خەمی دووریشی هاتەسەر و بۆ مایکی 964 وتی،  تا دڵەکان لێبدات خەم و ئازارەکانیش هەر بەرەو پیرت دێن، ئازارەکانی خەڵکیش ئەوەندە زۆرە نابڕێتەوە و بەگۆرانیەك و دوو گۆرانی تەواو نابێت.

هەگبەی ترێندی هەفتە زۆرە و بینەری بن و بزانن چی روویداوە.

جیهان و بانە و نەڤید زەردی ترێندی گەرمی هەفتەن

جیهان و بانە و نەڤید زەردی ترێندی گەرمی هەفتەن