ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوە
منداڵێکی دوو ساڵان لە چوارقوڕنە گیانی لەدەست دا
+964
ژووری هەواڵ
لە گەرمەی نیوەڕۆدا لەبەردەم ماڵەکەی خۆی کۆتایی بە بەهاری تەمەنی هات.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەرین بە 964 ی وت، “رووداوەکە لە ناحیەی چوارقوڕنە روویداوە کە ئۆتۆمبیلێکی جۆری توێتا هایلۆکس خۆی کێشاوە بە منداڵێکی دوو ساڵان و شۆفێرەکە خۆی گەیاندوویەتی بە نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەستداوە”.
.”عەلی عەبدوڵا باسی لەوەش کرد، “منداڵەکە ناوی میلان دەشتی عەبدولڕەحمانە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەپێی ماددەی 24ـی هاتوچۆ دەستگیر کراوە