15 ساڵە كۆچی دوایی كردووە
هونەری كوڕی: رێكخراوێک بەناوی حەمەجەزاوە بۆ رێزلێنانی هونەری دروست دەكرێت
+964
دیلان محەمەدجەزا -سلێمانی
ئەمڕۆ چوارشەممە 1.10.2025 یادی 15 ساڵەی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری كورد و پێشمەرگەی شاخ حەمەجەزا تێپدەڕێت، كوڕەكەشی ئاشكرای دەكات رێكخراوێك بە ناوی باوكییەوە دروست دەكەن.
حەمەجەزا لە كاروانی هونەریی خۆیدا دەیان بەرهەمی جوانی پێشكەشی هونەری كوردی و هەوادارانی كردووە، ئەمە جگە لەوەی پێشمەرگە بووە و بەشداریی شۆڕشی كوردی كردووە.
هونەر حەمەجەزا، كوڕی هونەرمەندەكەیە و خۆیشی گۆرانی دەڵێت، لە یادی كۆچی دوایی باوكیدا بە 964ی وت، “خاوەن پیاوێکی مەزنین کە هونەر و شۆڕشێکی گەورەی کردووە، قوتابخانە بوو بۆ شۆڕش و هونەر و ئەدەب و رەوشت”.
هەروەها دەڵێت، هیوادارم خۆشەویستی حەمەجەزا بە بۆنیش بێت وەریبگرم.
ئاشكراشی كرد، رێکخراوێک بەناوی حەمەجەزاوە دروست دەکرێت بۆ رێزلێنانی هونەری.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا