پاککردنەوەى مەنهۆڵەکانى سنوورى خورماڵ و بیارە و سیروان
رێڕەوە ئاوییەکان پاککرانەوە
هەڵەبجە خۆى بۆ وەرزى بارانبارین ئامادە دەکات
964+
وریا فەتاح
بۆ رێگریکردن لە دروستبوونى لافاو و کۆبوونەوەى ئاو، هەڵمەتی پاککردنەوەی رێڕەوە ئاوییەکانی سنووری شارەوانییەکانی (سیروان، خورماڵ، تەوێڵە و بیارە) بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، هەڵمەتەکە بۆ پاککردنەوەى رێڕەوە ئاوییەکان و دروستکردنی رێڕەوی ئاوی بووە، ئەوەش لە پێناو دورخستنەوەی مەترسی دروستبوونى لافاو لە وەرزى بارانبارین.
وەک باسکراوە، لە هەڵمەتەکەدا، توانراوە خۆڵ و خاشاکى سەر مەنهۆڵەکان لاببرێن و ئامادە بکرێن بۆ کاتى بارانبارین.
+8