"رێگەمان نەدا ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆم"

نەتەنیاهۆ: میلیشیاکانى عێراق هێرش بکەنە سەرمان لەناویان دەبەین

964+

وریا فەتاح

سەرۆکى ئیسرائیل لە بارەگاى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان وتارێکى توندى خوێندەوە و جەخت دەکاتەوە ئەگەر گروپە میلیشیاکانى عێراق هێرشیان بکەنەسەر، لەناویان دەبەن. دەشڵێت: نەمان هێشت ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکى ئیسرائیل لە پەیامێکدا کە لە کۆبوونەوەى گشتیى نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەشى کرد، وتى،”گروپە میلیشیاکان مەترسین لەسەر ئیسرائیل، زۆربەیانمان لەناو بردووە، لە عێراقیش ئەگەر گروپە میلیشیاکان هێرش بکەنە سەرمان، لەناویان دەیەین”.

لەبارەى ئێرانیشەوە دەڵێت: رێگەمان نەدا ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆم، ئەو هەورە رەشەمان نەهێشت کە مەترسى لەسەر ملیۆنان کەس دروستکردبوو، بەڵام دەبێت یۆرانیۆمى کۆگاکراوى ئێران کۆتایى بێت.

نەتەنیاهۆ، باسى لەوەشکرد، زۆربەى خەڵکى “تاوانەکانى 7ـى ئۆکتۆبەر”یان لەبیر کردووە، بەڵام ئیسرائیل لەبیرى ناکات، دەزانین ئەوە شتێکە حەماس دەیەوێت دووبارەى بکاتەوە و دووبارەى بکاتەوە.

نەتەنیاهۆ بۆ پاساودان بە جەنگى دژى غەزە، باڕکۆدێکى لەسەر یەخەى دابوو و داواى لە دانیشتوانى هۆڵەکە کرد مۆبایلەکانیان بهێنن و باڕکۆدەکە لێ بدەن، تا وەڵامى ئەوە وەربگرن کە بۆچى ئیسرائیل بەردەوامە لەشەڕ دژى حەماس.

لەبەشێکى دیکەى وتارەکەیدا کە بە عیبرى کردى، نەتەنیاهۆ پەیامى بۆ بارمتەکان نارد و وتى،”لە دەورووبەرى غەزە بڵندگۆى گەورەمان داناوە، ئێستا کە قسە دەکەم بارمتەکان گوێیان لێمە و پەیامم بۆیان هەیە”.

پەیامى نەتەنیاهۆ بۆ بارمتەکان ئەوە بوو:

قارەمانە بوێرەکانمان من نەتەنیاهۆم، لە بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان قسەتان بۆ دەکەم، لەبیرمان نەکردوون، ئیسرائیل لەگەڵ ئێوەیە، کۆڵنادەین تا ئێوە نەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانتان

زیاتر دێت….