نزیک گۆیژە
ئاگرێک لە شاخى وێڵەدەر کەوتەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
کەمێک لەمەوبەر، ئاگر لە شاخى وێلەدەر کەوتەوە و لەئێستادا تیمەکانى بەرگرى شارستانى بەڕێکەوتوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر ئاگرێک لە پوش و پەڵاشی شاخی وێڵەدەر کەوتوەتەوە و تیمەکانیان چونتە شوێنی ئاگرەکە”.
باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە زۆر گەورە نییە و تیمەکان دەتوانن بەزوویى کۆنتڕۆڵى بکەن.
لەبارەى هۆکارى ئاگرەکەوە ئاماژەى بەوەکرد، تائێستا نازانن لەچییەوە دروستبووە و دواتر لێکۆڵینەوە دەکرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح