مانگانه پێویستى به 14 هه‌زار تۆنه
دهۆك گه‌نمه خۆماڵییه‌كه‌ى خۆى ده‌كاته ئارد و به‌سه‌ر هاوڵاتیانى دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وابڵاوكرایه‌وه كه له سایلۆى ناحیه‌ى رۆڤیا گه‌نم ده‌نێردرێته كارگه‌كانى ناو دهۆك بۆئه‌وه‌ى بیكه‌ن به ئارد و له‌رێگه‌ى بریكاره‌كانیشه‌وه مانگانه دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیان بكرێت، به‌ڵام كه به‌داوداچوونمان كرد، ده‌ركه‌وت هه‌ر له سایلۆكه‌ى رۆڤیا نیه به‌ڵكو ده‌مێكه دهۆك پشت به گه‌نمه ره‌سه‌نه‌كه‌ى خۆى ده‌به‌ستێت و له چه‌ند سایلۆیه‌كى دیكه‌ش گه‌نمه‌كانى ده‌كاته ئارد.
964 په‌یوه‌ندی به عامر مه‌جید زه‌نگه‌نه، به‌ڕێوه‌به‌رى سایلۆى رۆڤیا كرد، باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وان یه‌كه‌مجاره گه‌نم بۆ كارگه‌كان ده‌نێرن و دوێنێش یه‌كه‌مین وه‌جبه‌ى گه‌نمیان ناردووه كه هه‌زار تۆن بووه.
وتیشی “نۆ كارگه‌ى دروستكردنى ئارد له دهۆك ده‌ستنیشان كراوه كه گه‌نمه‌كه‌یان بۆ ده‌نێرین و پێویستشه وه‌كو هه‌نگاوى یه‌كه‌م له سایلۆكه‌مان پێنج هه‌زار و 150 تۆن گه‌نم بنێرین”.
گه‌نمه‌كه‌ى رۆڤیا ته‌واو خۆماڵییه و به‌ده‌ستى جوتیارانى دهۆك به‌رهه‌مهێندراوه، بۆیه دڵنیابوونه‌ته‌وه كه ئارده‌كه‌ى نانێكی باشی لێدێت، بۆیه دهۆك پشت به‌و گه‌نمه‌ى خۆى ده‌به‌ستێت كه بۆ هاوڵاتیانى بیكاته ئارد.
به‌ڕێوه‌به‌رى سایلۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له سایلۆكانى زاخۆ، فایده و شێخان مانگانه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گه‌نم بۆ كارگه‌كانى دروستكردنى ئارد ده‌نێردرێت، چونكه مانگانه دهۆك پێویستى به 14 هه‌زار تۆن گه‌نم هه‌یه، بۆئه‌وه‌ى پێویستى ناوخۆى ئاردی بریكاره‌كان پڕبكاته‌وه.