دیمەنێکی مەرزی سەیران بەن - وێنە: ئەرشیف
ئەگەر دەچنە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەوێوە مەڕۆن
سبەی مەرزی سەیران بەن دادەخرێت؛ بەبۆنەی چلەی ئیمام حسێن
964+
شۆڕش قادری
ئەگەر سبەی بەتەمای سەفەرن بەرەو رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە مەرزی سەیران بەنەوە مەڕۆن، چلەی ئیمام حسێنە و داخراوە.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران و شۆفێران دەڵێت، سبەینێ سێشەمە 4.8.2026 هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری رادەگیرێت لە مەرزی سەیران بەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، مەرزەکە تەنیا بۆ یەک رۆژ دادەخرێ، بەهۆی ئەوەی کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران پشووی فەرمییە بە بۆنەی یادی چلەی ئیمام حسێن و لە رۆژی چوارشەممە 5.8.2026 هاتوچۆ تیایدا ئاسایی دەبێتەوە.