چوار تەوەر باس دەکرێ

23 فەرمانبەری کۆگا لە ناوەندی قەیرانەکان راهێنان وەردەگرن

964+

ئەحمەد مستەفا

خولێکی پێن رۆژە بۆ کارمەندانی کۆگاکانی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان و کارەساتەکان کرایەوە، ئەوەش لەبارەی بابەتەکانی، فۆرک بەرزکەرەوە، بارهەڵگری پالێت، بارهەڵگر، جەردکردن و ئامادەکردنی راپۆرت.

دوا بەدوای دامەزراندنی کۆگاکانی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی ئەڵمانیا، وە بەردەوام فراوانکردنی کۆگاکان و زیادکردنی ژمارەیان و بەرەوپێشبردنی، وە هەروەها دوای کردنەوەی چەندین راهێنان و پیشاندانی رۆڵی کاریگەری کۆگاکان لە بارودۆخە نەخوازراوەکان.

خولێکی دیکە، بۆ کارمەندانی لۆجستیك سەنتەرەکان بۆ تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان و بۆ بەڕێوبەرایەتییەکانی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، لەلایەن ئاژانسی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری تەکنیکی THW کرایەوە.

ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، خولەکە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، کە تێیدا 23 فەرمانبەر و خۆبەخشی کۆگا بەشدارن، بەشێوەی پراکتیکی و تیۆری سوودمەند دەبن لەبارەی بابەتەکانی “فۆرک بەرزکەرەوە، بارهەڵگری پالێت، بارهەڵگر، جەردکردن و ئامادەکردنی راپۆرت”.

ئێستا حەوت کۆگای وەڵامدانەوەی قەیران و کارەساتەکان لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەسەر رووبەری شەش هەزار و 500 مەتر دووجا بۆ هەر کۆگایەك دامەزراون و تەواویان بەووزەی خۆر کارەبایان بۆ دابینکراوە.

لە ئێستاشدا بنیاتنانی کۆگای وەڵامدانەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیپێکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە.