پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب فۆتۆ: ئەرشیفی+964
یەک ملیۆن ناونیشانی کتێبی لێیە
400 دەزگای چاپ بەشداری پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب دەکەن
ئەحمەد مستەفا
خولی 18یەمی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، رۆژی 21.10.2026 دەست پێدەکات و تا 31ی هەمان مانگ لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەردەوام دەبێت.
پێشانگاکە لەلایەن دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر، بە هاوکاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە رۆشنبیرییەکان رێکدەخرێت.
خولی ئەمساڵ بە دروشمی “من کوردستانیم” بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 400 دەزگای چاپ و پەخش لە 18 وڵات بەشداریی تێدا دەکەن، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 1 ملیۆن ناونیشانی کتێب لە بوارە جیاوازەکانی ئەدەب، هزر و مەعریفە، بە چەندین زمان، بۆ سەردانیکەران دەخرێنە ڕوو.
بەپێی زانیارییە راگەیەنراوەکان، پێشانگاکە زیاتر لە 90 چالاکیی ڕۆشنبیری و هونەری لەخۆدەگرێت، لەوانە کۆڕ و دانیشتنی ئەدەبی، دیداری نووسەران و چالاکیی مۆسیقی. هەروەها دەزگاکانی بەشداربوو داشکاندنی زیاتر لە 50% بۆ کۆمەڵێک کتێب و بڵاوکراوە پێشکەش دەکەن.
پێشانگاکە رۆژانە لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی تا 08:00ی ئێوارە کراوە دەبێت و رێگە بە خوێنەران و ئارەزوومەندانی رۆشنبیری دەدات سەردانی بکەن و بەشداریی چالاکییەکانی بکەن.